هەنگەكان پاشای خۆیان رزگار دەكەن

هەنگەكان پاشای خۆیان رزگار دەكەن
(كارۆڵ هوارت)ی تەمەن (65) ساڵ و دانیشتووی (ناوچەی هاڤرفۆردۆست)ی رۆژئاوای وڵاتی ویلز، ئەو ئافرەتەیە كە خاوەن ئۆتۆمبێلێكی جۆری میستسیوبوشی (ئۆتلاندەر)یە، رۆژێكیان بە مەبەستی بازاڕكردن لە شوێنێك دەوەستێ و جامەكانی ئۆتۆمبێلەكەی دادەخات، دوای گەڕانەوەی دەبینیت بە هەزارەها هەنگ لە دواوەی ئوتۆمبێلەكەی كۆبوونەتەوە و ئەویش لەو حاڵەتە تووشی سەرسوڕمان دەبێ ئاخۆ ئەو هەنگانە خواردن و شتیان لە نێو ئۆتۆمبێلەكەی بینیوە، دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەی لێدەخوڕێت، زۆربەی هەنگەكان بە هۆی پاڵەپەستۆی هەواوە لە ئۆتۆمبێلەكەی دەبنەوە، بۆ رۆژی دواتر هەمان ئەو حاڵەتەی بۆ دووبارە دەبێـتەوە، پاشان ئاگاداری تیمی باڵندە و گیانداران دەكاتەوە، كە دیاردەیەكی لەم جۆرەی بەسەر هاتووە، ئەوانیش دەستبەجێ دەگەنە لای و دوای لێكۆڵینەوە بۆیان دەردەكەوێت كە (شاهەنگ)ی ئەو رەوە هەنگە لە نێو ئۆتۆمبێلەكە گیری خواردووە و ئەوانیش بە مەبەستی رزگاركردنی بە هانایەوە هاتوون، دوای ئەوە شاهەنگەكە لە نێو ئۆوتۆمبێلەكە دەردەهێنن و لە نێو كارتۆنێكدا دایدەنێن، دوای ماوەیەك رەوە هەنگەكە شاكەی خۆیان دەبەن و دەڕۆن!
Top