ئەفسەرێك بووە شاجوانی ئەمریكا
June 7, 2016
رەنگا و ڕەنگ
پێشبڕكێی دیاریكردنی شاجوانی ئەمریكا لەشاری لاس ڤێگاس دوێنی بەڕێوەچوو، بە بڕیاری كۆتایی لیژنەی هەڵسەنگاندن، دێشوانا باربەر تەمەن ٢٦ ساڵ پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.
دێشوانا وەك نوێنەری ویلایەتی واشینگتن بەشداری ئەو پێشبڕكێیەی كردو بڕیارە وەك نوێنەری ئەمریكا بەشداری پێشبڕكێی شاجوانی جیهان بكات.
ئەو خانمە لەسوپای ئەمریكادا پلەی ئەفسەری هەیەو لە وتەیەكیدا وتی "وەك خانمێكی دانیشتووی ویلایەتە یەكگرتووەكان، پێموایە ئێمە هێندەی پیاو بەهێزین"وتیشی "لە ئەمریكا رەگەز بەربەست نییە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكان".
خه ندان
