دوورگەی خۆشەویستی ئەگەر لە ئاسمانەوە، یان لەسەر نەخشەی گۆگل زەوی (ئێرز) سەیری بكەیت، شێوەی دڵت بۆ دەردەچێ، رەنگە بەلاتەوە سەیر بێت ئاخۆ چۆن ئەو دوورەگەیە بەم شێوەیە كەوتووە، كە رووبەرەكەی دەگاتە (132) كیلۆمەتر دووجایە، هەروەها دوو لوتكەی بەرزی تێدایە كە هەر یەكێكیان (36) مەتر بەرزە لەسەر ئاستی دەریادا، ئەو دوورەگەیە خۆی لە پێشوودا لە شێوەی بازنەیی وەك شێوەی دڵ بووە، هەروەها لە ساڵی (1950) لەلایەن سەرمایەدارێك بە ناوی (فرانك لوید رایت) كاری لەسەر كردووە تا شێوەی دوورگەكە هاوشێوەی دڵ و هێمای خۆشەویستی بێت. دوورگەكە دەكەوێتە كەنداوی (باسمان) لە شاری تۆرانجی وڵاتی كڕواتیا، ئەگەر بتەوێت سەردانی ئەو دوورگەیە بكەیت، دەبێت بە فڕۆكە گەشتێك بۆ ئەو شوێنە بكەیت، چونكە هیچ رێگایەكی وشكانی نییە و لە هەر چوار لاوە بە ئاو دەورە دراوە.