وێنە و تابلۆكان هەمیشە لە گەلەری و نمایشگاكان نمایش دەكرێن، تا هەوادار و خولیایانی وێنە و وێنەكێشان سەردانی ئەو هۆڵانە بكەن و لە نیگای وێنەكان بڕوانن و لە ماناكانیان تێبگەن، بەڵام بەپێی بیرۆكەی (جۆی ماكس)، دەتوانرێت نمایشەكان لە شوێنی دیكەش جگە لە نمایشگا و گەلەرییەكان بكرێنەوە، بیرۆكەكەی ئەوەیە كە نمایشێك لەسەر شەقام و بۆ هەموو خەڵكی بكاتەوە، تا زۆرترین كەس لە دیمەنە سەرنجڕاكێشەكانی وێنەكانیشدا بێبەش نەبن، وێڕای ئەوەی كاری وێنەكانیان دەربارەی گیانداران و سەردەمی ئێستای جیهان و وێنەی كەسایەتییە ناودارەكانی جیهانیشی تێدایە، هەروەها شێوازی وێنەكان بە (سێ رەهەندی – 3D)یە، نمایشە گشتییەكەی ئەو وێنەكێشە، لە شەقامێكی گشتی لە وڵاتی پاراگوای كردۆتەوە، ئەوانەی بەلای وێنەكانیدا تێدەپەڕن، یان چاویان پێی دەكەوێت، سەرسام دەبن وێنەی یادگاری لەگەڵ تابلۆكانیدا دەگرن.