شێوازەكانی پرچ بڕین سەرسامت دەكەن
May 30, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- شێوازی پرچی كارێی كلاسیك: لە درێژیدا ناوەندە و زۆربەی بەشی نێوچەوانیش دادەپۆشێت، بۆ ئەوانە گونجاوە كە حەز بە قژی كورت دەكەن.
- شێوازی پرچی كورت: لە بەشی پێشەوەدا كورتە و هەردوو تەنیشتەكانیشی درێژن، بۆ ئەوانەیە كە پرچیان لوول و خاوە.
- شێوازی پرچی (بۆب): هەمان شێوەی كارێی هەیە، بەڵام لە درێژی تا سەر سینگ و بەرۆك دەبێت، نێوچەوانیش دادەپۆشێت، بۆ ئەوانەیە كە پرچیان خاوە.
- شێوازی پرچی درێژ: ئەگەر پرچت درێژە و نیازت وایە بیبڕیت، بە مەرجی كەزی و تەڵەكانی كۆتایی پرچت شێوازی پرچت تێكنەدات، چاكترە شێوازی كڵۆش (مدرج) هەڵبژێریت.
- شێوازی پرچی ناوەند: بۆ ئەوانە باشە كە حەز بە تیژی و باریكی كۆتایی و كەزیی پرچیان دەكەن، كە لە ناوەڕاستەوە راست و لە كۆتاییشدا باریكە، بەمەش دەتوانن شێوازی پرچتان لە شێوەی شەپۆڵ بێت.
