كاتژمێرە نایابەكان دەست و مەچەكت رازاوەتر دەكەن
May 24, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- كاتژمێری پرایڤ - Mademoiselle Privé، لە ماركەی شانێلە و بە چەندین نەخشی سرووشتی و وێنەی باڵندە و گیانداری خۆماڵی رازاوەیە، بۆ كاتی ئاهەنگ و بۆنە لە دەست دەكرێت.
- كاتژمێری كلاسیك گراند - La Grande Classic، لە ماركەی لونجییە و بە رەنگی كراوە بۆیە كراوە، نەخشەكاری لە نێو شاشەی كاتژمێرەكەدایە، بۆ كاتی دەوام و زانكۆ لە دەست دەكرێت.
- كاتژمێری دیۆر - DIOR VIII، لە گوزارشت لە هەست و ناخی كچان و ئافرەتان دەكات، لە رەنگی پەمەیی و زێڕی دروست كراوە، بۆ كاتی ژوان و دانیشتن و داوەت لەدەست دەكرێت.
- كاتژمێری پێرلیسی شاهانە - Perles Impériales، لە ماركەی بریگویتە و لە شێوەی تاجی شا دروست كراوە، بۆ چوونە گەشت و سەردان لە دەست دەكرێت.
- كاتژمێری لاڤسیا - PICCOLA LVCEA، لە ماركەی بۆلگەرییە، لە رەنگی زەردی زێڕی و رەنگاوڕەنگیشی هەیە، بۆ شوێنی فەرمی و دەوام و سەردانی تایبەت لە دەست دەكرێت.
