خاوەن جوانترین رووخسار جوانییەكەی بۆتە بەڵا

خاوەن جوانترین رووخسار جوانییەكەی بۆتە بەڵا
ساڵانە لە پێشبڕكێیەكی تایبەتی گۆڤاری (گلوباڵ بیوتیس - global beauties) خاوەن جوانترین رووخسار و دەم و چاو دەست نیشان دەكرێت، مەبەستیش لەو كارە ئەوەیە كە رووخساری جوان زیاتر بێت و خەڵكیش گرنگی بە جوانی رووخساریان بدەن. بۆ ئەمساڵیش خاوەن جوانترین رووخساریان دیاری كرد كە خانمە شاجوانی وڵاتی لوبنان (ڤاڵیری ئەبو شەقیر)ە، دوای ئەوەی ئەو كچە بەشداری لە پێشبڕكێی شاجوانی وڵاتەكەی كرد و لە نێوان (14) كچەوە نازناوەكەی بە دەستهێنا،دواتریش بەشداری لە پێشبڕكێی شاجوانی جیهاندا كرد، ڤاڵیری، خاوەن رووخسارێكی منداڵانە و چاوێكی رەش و ناسكە، لێوێكی باریك و رووخسارێكی پاك و رەوانی هەیە. لە راپرسییەكە ڤاڵیری زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە و بۆتە یەكەمین و خاوەن جوانترین رووخسار لە جیهاندا، ڤاڵیری دەڵێ : تا ئێستا هەزارەها داوای هاوسەریم رەت كردۆتەوە و جوانیم بۆتە بەڵایەك بۆم.
Top