خەڵكی وڵاتانی كیشوەری ئەمریكا و ئەوروپا گرنگی زۆر بە گیانداران و ئاژەڵی خۆماڵی دەدەن، بەهۆی ئەوەی زۆربەیان تەنیا دەژین یان پێویستیان بە هاوەڵە، هەر بۆیە گیاندارێك دەكەنە هاوڕێ و هاوژینی خۆیان، ساڵانە لە بەریتانیا فیستیڤاڵی جوانترین و شیكترین ئاژەڵی خۆماڵی و ماڵی دەكرێتەوە، تا ئەوانەی هەر گیاندارێكیان هەیە بەشداری ئەو فیتسڤاڵەی پێیبكەن و نازناوەكەی پێببەخشرێت. فیستیڤاڵی (شیڵتهام)، لە گوندی (مۆرستید) ئەنجام دەدرێت و لە ئەنجامی فیستیڤاڵەكەش ئەسپێك بووە خاوەن نازناوی شیكترین گیانداری ساڵ، ئەو ئەسپە جگە لەوەی جوان و كۆمەڵێك سیفاتی بەرزی هەیە، هەروەها دەستە جلییشی بۆ ئامادەكرابوو، جلی ئەسپەكە لەلایەن بەرگدرووێك بە ناوی (ئێما ساندهان كینگ) ئامادەكراوبوو، كە جلی ئەسپەكە بایی جلی (10) مرۆڤی ئاسایی قوماشی ویستووە، خاوەنی ئەسپەكە ناوی (تۆنی موكینی)یە و پێشبینی دەكرد كە ئەسپەكەی ببێتە خاوەن نازناوی شیكترین گیانداری جیهان.