لە وەرزی گەرمادا، زیاتر جلوبەرگ و پۆشاكی تەنك و هاوینە باویان دەبێ، ئیدی كچان و ئافرەتانیش دەستە جل و سەندڵ دەهێننە كایەوە، سەندڵەكان بە خۆشی و ئاسانی لە پێی دەكرێن، كەچی كۆمپانیایەكی ئەڵمانی پەرەی بە سەندڵ داوە و هێشتا وای كردووە زیاتر ئاسانتر بێت بۆ لەپێی كردن، كۆمپانیای (بیركینستۆك)ی ئەڵمانی، جۆرە سەندڵێكی دروست كردووە، كە وەك لەزگەیە و بە پێوە دەنووسێ، ئەو بەرهەمە ناوی (باكیلیس)ـە، هەر لە پارچەیەك پێكهاتووە، كاتێك پێیەكانت دەخەیتە سەری راستەوخۆ بە قاچت جێگیر دەبێ و بەبێ ئەوەی بێزاریشت بكات، نرخی (19) یۆرۆیە و لە پێی كردنیشی هەستێكی خۆشت پێدەبەخشێت و ئازاری بن و پاژنەی پێیەكانت نادات.