گەشتێك بۆ هەموو وڵاتانی جیهان

گەشتێك بۆ هەموو وڵاتانی جیهان
لەوە خۆشتر نییە گەشت بۆ هەموو، یان زۆربەی وڵاتانی جیهان بكەیت، جگە لەوەی گەشتێكی جیهانییە، هەروەها شارەزا و ئاشنای سەدەها داب و نەریتی گەلانی جیهان دەبیت، ئەوەیە بیرۆكەی ئەو دوو هاوسەرە هۆڵەندییەی، كە نیازیان وایە بە ئوتۆمبێلێكی كۆن سەردانی هەموو وڵاتانی جیهان بكەن، (دیریك ریگتر و ترۆدی ئاشتر)، لە ساڵی (1997) ئۆتۆمبێڵێكی جۆری (فۆرد تی)یان كڕیوە كە تەمەنی لە (100) ساڵ زیاترە و مۆدێلی ساڵی (1915)یە، دوای چاككردنەوە و ئامادەكردنی ئوتۆمبێڵەكە، دەستیان بە گەشتەكەیان كردووە كە لە ساڵی (2012)ـەوە بەڕێ كەوتوون، تا ئێستا (17000) میلیان بڕیوە كە دەكاتە (27358) كیلۆمەتر، ئەو وڵاتانەی سەردانیان كردووە بریتیین لە: سودان، میسر، ئەسیوبیا، كەنەدا، ئەمریكا، كۆلۆمبیا، ئیكوادۆر، بۆلیڤیا، ئەرژەنتین، چیللی، ئۆرۆگوای و بەرازیل، ئێستاش بەڕێوەن بۆ وڵاتانی نیوزیلەندا و ئۆستراڵیا و چین و هیندستان و ئەندەنووسیا.
Top