لە نێو پیاوان دەگوترێ، هەمیشە شوفێریی ئافرەتان وەكو پیاوان نییە و هەردەم پیاوان زاناترن لە لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵدا، ئافرەتانیش لە نێو خۆیاندا دەڵێن، خواردن دروستكردن لە دەستی ئافرەتانەوە بە سەدان جار باشترە لەوەی پیاوێك خواردنێك دروست بكات، بەڵگەی قسەی پیاوان ئەوەتا لە رۆژی هاوسەرگیری و زەماوەندەكەی بووكەخان ئۆتۆمبێڵێكی گرانبەهای تێكشاند. ئەو بووك و زاوایە لە وڵاتی بەریتانیان و لە رۆژی ئاهەنگیاندا زاوا ئۆتۆمبێڵێكی جۆری (فیڕاری 458 سپایدەر)ی تایبەت بۆ رۆژی ئاهەنگەكەی بە بڕی (342) هەزار دۆلار دەكڕێت، دوای ئەوەی بووكەخان داوای شوفێری لە رۆژی ئاهەنگی خۆیدا دەكات، بەڵام بەهۆی خراپی لێخووڕینەكەی خۆی بە باڵەخانەیەكدا دەكێشێت و ئۆتۆمبێڵەكە تێكدەشكێنێت، زەرەركەش هەر بۆ كاكی زاوایە، چونكە جگە لە چاككردنەوەی ئۆتۆمبێلەكە، كە بڕی (28) هەزار دۆلاری دەوێ، دەبێ ئەو باڵەخانەش چاك بكاتەوە كە خۆیان پێداكێشاوە.