زانیاری و رێنمایی بۆ جوانی چاوانت
May 16, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- لە كاتی لێدانی ماسكارادا، هەوڵدە كەوچكێكی پلاستیك بخەیتە ژێر چاوانت، تا ژێرەوەی چاوەكانت تووشی پیس بوون نەبێت و برژانگیش لە پێست جیا بكاتەوە.
- بەكارهێنانی چریش : بەكارهێنانی ئەو كەرەستەیە، ئەگەرچی شتێكی لاسایی و نامۆیە، بەڵام سوودی دەبێت لە كاتی ماكیاژ كردنی پشت چاوان و لیدانی لاینەر و پشتەچاوی سەرەوە، بە تایبەت كاتێك نیازت وایە مۆدی چاوی باریك بۆ خۆت بكەیت.
- كیسی ژێر چاوان : زۆربەمان ئەو كیسەمان لە ژێر چاوانماندا دەبینین، زۆر جاریش دەبێتە رێگری لە جوانی چاوانت، بۆ شاردنەوەی ئەو كیسە بچووكە، دەتوانی بە لێدانی كونسیلەر، یان دەتوانین لە رێگەی لێدانی رەنگێكی كراوە لە چرچ و لۆچەكان و پاشان رەنگێكی تۆخ لەسەر كیسەكان بدەین، بەم جۆرە كیسەكان ون دەبن.
- گەشانەوە و كراوەیی چاو : نهێنی بەكارهێنانی ماكیاژێكی جوان بۆ چاوەكانت لەوەدایە كاتێك بزانیت هەر یەكە لە رەنگەكانی (سپی و كرێمی و ئەڵماسی) چۆن لە چیوە چاوی دەرەوەی چاوەكانت دەدەیت، پاشانیش لەسەر برژانگەكان و دواتریش بۆ برۆ، گرنگیشە رەنگەكان پایە پایە لە رەنگی تۆخەوە بۆ نزم بێتە خوارەوە، واتە لە رەنگی كراوەوە دەست پێبكەیت و بە رەنگی تاریك كۆتایی پێبهێنیت.
