- شازادە ڤالانتینا تابلۆیەكی تراژیدیای گەورە وێنەكێشی فەڕەنسی (فلۆری فرانسیس ریشار)ە، كە لە ساڵی (1777) لە شاری لیۆنی فەڕەنسی لە دایك بووە و زانكۆی (جاكویس لویس)ی تەواو كردییە، دواتر دەستی بە كاری وێنەكێشان كردووە، ئەو تابلۆیە باس لە شازادە (ڤالانتینا) دەكات بە چاوی گریان و فرمێسكەوە، بەهۆی كۆچی هاوسەرەكەی (دۆقە ئۆریلیۆن)، ئەو وێنەیەی لە ساڵی (1802) كێشاوە و بە درێژی (55) سەنتیمەتر و پانی (43) سەنتیمەرە، تابلۆی زەیتییە و لەسەر كانڤاس چێ كراوە، فلۆری لە ساڵی (1852) كۆچی دوایی كردووە.