وێستەگە سەیرەكانی ئوتۆمبێل و پاس

وێستەگە سەیرەكانی ئوتۆمبێل و پاس
بیركردنەوە و داهێنانی بەسوود و بەپێز، لە هەموو بوارێكدا جێگەی دەبیتەوە و تەنیا بیركردنەوە و پلانێكی شایستەی پێویستە، زۆربەمان لە وێستگەكانی چاوەڕانی پاسدا وەستاوین، كە شوێنێكە تا پاسەكە یان ئوتۆمبێلەكەی بە دواتدا دێت، رەنگە ئەو ماوە چاوەڕاونییە بێزارت بكات و نەزانی چی بكەیت، بەڵام بیرۆكەی چەند وڵاتێك و بە تایبەت وڵاتانی رووسیا و ئیرلەندا، جوانترین بیرۆكەیان بۆ وێستگەكانی پاس داناوە، هەندێكیان كراوەتە كتێبخانە، لە ماوەی چاوەڕوانیدا دەتوانی كتێبێك یان شتێك بخوێنیتەوە، لە رووسیاش وێستەگانی پاسیان كردووە بە شوێنی جۆڵانێ و یاری كردن، تا لەم ماوەیەدا بێزاری نەتگرێت، بیرۆكەی پەرەپێدانی وێستەگانی چاوەڕانی ئوتۆمبێل و پاس، لەلایەن كچێك بووە كە ناوی (ئۆربا هاكیتیڤیتس)ە، كە بە وێنەوە چەندین وێستگەی پاسی سەیر و جوانی دروست كردبوو، پاشان وێنەكانی بڵاوكرایەوە و زۆربەی وڵاتانی بیرۆكەكانی ئەو كچەیان كردە پراكتیك و وێستەگانیان چێی كرد.
Top