كڵاو و جل و بەرگ لە شێوەی میوە و خواردن

كڵاو و جل و بەرگ لە شێوەی میوە و خواردن
كڵاوی سەر، بۆ چەندین مەبەست و هۆكار لەسەر دەنرێ، هەندێكیان بۆ كاتی دەوام و كاركردن و سەربازی و وەرزشی، جار جارەش بۆ جوانی و خۆشی یەكێك لە كڵاوەكان لەسەر دەكرێن، بەڵام وادیارە كڵاو و جلەكانی ئێستا شێوەیەكی دیكەیان وەرگرتووەو لە شێوە ئاساییەكەی خۆیان دەرچوونە. ئەوەیە بیرۆكەی ئەو دیزاینەرەی بواری ئێكسسوار و جل و بەرگ، ناوی (فیل فێرگسۆن)ە لە شاری مالبۆرنی ئۆستڕاڵی دەژی، لە تازەترین بەرهەمە سەیرەكانی، مۆدێكی تازەی جل و بەرگ و كڵاوە بە ناوی( چیلیفلی Chiliphili )یە، لە شێوە كلاسیكییەكەی سنووری بەزاندووە و هاتۆتە نێو جیهانی خۆراك و خواردن، واتە ئەگەر لە شوێنێكی گشتی كەسێكت بینی جلێك یان كڵاوێكی لە شێوەی مۆز و بورگر و پیتزا و سێوت بینی، گاڵتەی پێی مەكە و بە ئاسایی وەریبگرە، چونكە ئەوەیە كارە سەیرەكانی ئەو گەنجە ئوستڕاڵییە، دوای ئەوەی كڵاو و جلە شێوە خواردنەكەی لە بازاڕەكاندا بڵاو بوویەوە، سەرنجی خەڵكی راكێشا و تا وای لێهاتووە بەهۆی داواكاری خەڵكەوە بە بەرهەمهێنانی جل و كڵاوەكانی رانەگات، چونكە زۆربەی كڵاو و جلەكان بە دەست دروست دەكات و دەدروێت.
Top