هەنگاوەكان بۆ جوانی و نەرمی نینۆك و دەستەكانت
May 11, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- خواردنی باش و تەندروست، كە پێكهاتبێت لە شیر و كالیسیۆم و ڤیتامین (سی) وەك پرتەقاڵ و سێو، بە سوودن بۆ پێستێكی تەندرووستی دەست.
- پاڵەپەستۆی نینۆك : كاتێك ئەسیتۆن بۆ لادانی بۆیەی نینۆكت بەكاردەهێنیت، دەبێتە هۆی وشك بوونی، بۆیە ئەگەر بۆیەكە لێنەچوو، پێویست ناكات ئەوەندە پاڵپەستۆ بخەیتە سەر نینۆكەكت و ئەسیتۆنی زیاتری لێ بدەیت.
- رۆنی زەیتوون : بەسوودترین كەرەستەیە بۆ نینۆك و پێستی دەستت، ماوە ماوە، یان هەفتانە جارێك رۆنی زەیتوون لە دەست و نینۆكت بدە، تا هەمیشە نەرم و نیان بن، كە رێگەی بەكارهێنانیش بەم چەشنەیە، كوپێك بهێنە و رۆنی زەیتوونی تێبكە، پاشان دەستەكانت بخەرە ناوی و بۆ ماوەی (10) خولەك چاوەڕێ بكە.
- مەساجی نینۆك و دەست : هەنگاوێكی دیكەی جوانكردنی دەست و نینۆكە، كە بە پەنجەی دەستەكەی دیكەت و بە جووڵەی بازنەیی ناو لەپ و پشتە دەستت بشێلە و مەساجی بۆ بكە، ئەو هەنگاوەش دەستەكانت زیاتر نەرم و نیان دەكەن.
