هەندێ جار حاڵەتی ناكۆكی و توند و تیژی و شەڕ لە نێو فرۆكەدا نێوان سەرنشینان دروست دەبێ، ئیدی كەسانی ئەمنی و بەرپرسی ئاسایشی فرۆكەكە رەوشەكە كۆنترۆڵ دەكەن، وادیارە وڵاتی چین دەیەوێ داهێنانێك لەو بوارەدا بكات و كچانی خزمەتكارانی نێو فرۆكەوانی شوێنی كەسانی ئەمنی و برپرسانی ئاسایش بگرننەوە، ئەوەش لە رێگەی فێركردنی ئەو كچە خزمەتكارانە بە یاری (كۆنگ فوو)، تا ئەگەر هەر حاڵەتێكی شەڕ و ئاژاوە رووبدات، بە لێهاتوویی ئەو كچانەوە ئەو كەسانە بە زەویدا بدەن و دەستگیریان بكەن، ئەوەی دەیبینن مەشقی كچانی خزمەتكاری نێو فرۆكەوانییە كە بە جلی كارەكەیانەوە لە بەرزی (6500) مەتر و لەسەر چیایی (لاوگۆنی چینی) راهێنان دەكەن، تا بتوانن لە نێو فرۆكەدا بەم جۆرە فێری كۆنگ فوو بن.