خانمە پسپۆڕی جوانكاری و چاویلكەی ئەڵمانی (زیبیلە مۆنیش)، پێیوایە، چاویلكە چی لە جوانی ماكیاژ كەمتر نییە، ئەگەر شێوەیەكی جوان و ئەندازەی هەبێت، چونكە دەبێتە رووكەشێك بۆ رووخسارت، لە دوور و نزیكدا رووخسارت گەورەتر و گەشاوەتر نیشان دەدات. ئەو پسپۆڕە چەند نهێنییەكی سەرنجراكێشی چاویلكە بۆ خانمان دەخاتەڕوو تا چاویلكەیەكی جوانتان لە چاو بێت و بە هاوەڵ و كەسانی دیكە نەڵێن ئەو چاویلكە جوانەت لە كوێ دەست كەوتووە؟ پێویستە لەسەر شێوەی رووخسارت، چاویلكەكانت هەڵبژێریت، بە گشتی (3) جۆرە شێوەی رووخسار هەن كە ئەوانەن: ئەوانەی رووخساریان خڕە، یان بازنەییە، دەبێ چاویلكەی شێوەی باریك لە چاو بكەن، تا یەكسانی لە شێوەی رووخساریان دروست بكات، ئەوانەشی رووخساریان شێوەی چوارگۆشە نیشان دەدات، وا چاكە چاویلكەی بازنەیی، یان كەوانە هەڵبژێرن، ئەوانەشی شێوەی رووخساریان هێلكەییە، ئەوان سەربەستن و دەتوانن هەر جۆرە چاویلكەیەك هەڵبژێرن.