سەری كوندەبوو وەك رادارە

سەری كوندەبوو وەك رادارە
دەگوترێت كوندەبوو جگە لەوەی چاوی بەهێزە كە شەوانە دەتوانێت هەموو دیمەنێك ببینێت، هەروەها سیفەتێكی دیكەی سەیرتری هەیە، كە ئەویش سووڕاندنی سەر و ملیەتی بە پلەی (360) پلە، ئەگەرچی هەندێك لە خەڵك بڕوایان بەو كارە نەدەكرد، بەڵام وێنەگرێكی بەریتانییە وێنەی كوندەبوویەكی گرتووە لەو كاتەی خەریكی سووڕاندنی سەریەتی، وێنەكیان لە یەك كات و شوێندا گیراوە، كە كوندەبوویەكە و سەری بە پلەی (270) دەسووڕێنێت، وادیارە لەوە زیاتر ناتوانێت سەری بچەمێنێتەوە، ئەو وێنەگرە ناوی (ئاڵن باڵتازارد)ـە و ئەو كووندەبووە لە دارستانەكانی وڵاتی ئوستڕالیادا بووە كە وێنەی گرتووە، ئەو وێنانەش بە رێككەوت بووە و بەبێ ئەوەی پلانی بۆ دابنرێت، كە ئاستەمە دووبارە بێتەوە.
Top