هەر تەنیا شەقام و شوێنە گشتییەكانی كوردستان جەنجاڵ و قەرەباڵغ نین، بەڵكو لە ئێستادا زۆربەی وڵاتانی جیهان بە دەست ئەو دیاردە كوشندەیە دەناڵێنن، بەهۆی زۆربوونی رێژەی دانیشتووانی جیهان و كۆچی خەڵك لە گوند و لادێ بۆ شارە گەورەكان، ئەگەر وڵاتی چین بە نموونە وەربگرین، خاوەن زۆرترین دانیشتوانە لەسەر ئاستی هەموو وڵاتانی جیهاندا، ژمارەی دانیشتووانی ئێستای چین دەگاتە : (1,374,970,000) بەمەش دەبنە یەكەمین لە زۆری رێژەی دانیشتووانی، یەكێك لەو حاڵەتە سەیرانەی لەو وڵاتەدا هەیە، كە ئەو شوێنانەی بە ژیانی رۆژانەی خەڵكە، وەك: بازاڕ و شت كڕین و هاتوچۆ و وێستەگەكانی شەمەندەفەر و فرۆكەخانەكانیان، ئەوەی دەیبینن تەنیا دیمەنێكی ئاسایی رۆژانەی وێستگەی شەمەندەفەری شەنگهای چیینیە، كە نزیكەی (10) هەزار كەسی لەو شوێنەدا كۆ بوونەتەوە، رۆژێك بەر لە سەری ساڵ، ژمارەی ئەوانەی لەو گۆڕەپانە كۆببوونەوە گەیشتە زیاتر لە (100) هەزار كەس، ژماردنی ئەو رێژەی زۆربەی خەڵكە، بەپێی ئامێرێكی پێوەری ژمێریاری كە لەسەر دەرگای پێشەوەی وێستەگەكە دانراوە، هەر كەسێك بچێتە نێو وێستەگەكە، ژمارەیەك تۆمار دەكات، تەنانەت ئوتۆمبێڵی ئیمێرجنسیش دانراوە بۆ ئەوانەی تووشی لەخۆچوون وبوورانەوە دەبن.