ـ كەوتن : زۆر جار لە خەودا لە شوێنێكی بەرز دەكەویتە خوارەوە، ئەگەرچی هیچ دەسەڵاتێكیشت نییە، بە چاوی خۆتەوە دەبینی كە لە بەرزایی یان بۆ ناو بیر و شوێنێكی قووڵەوە دەكەوێت، لێرەوە ئاشنای كەوتنی نێو خەودا بە، ئەوەیان دوو مانای هەیە، بە پێی زانستی دەرووناسی، ئەو حاڵەتە جەستە بە مێشك دەڵێ كە شێوەی نووستنی ئەو كەسە تەواو نییە، كە رەنگە دەستێكی كەوتۆتە ژێر خۆی، یان نووستنەكەی باش نییە، بەمەش مێشك ئەو جۆرە خەوە دروست دەكات و تا بە ئاگا بێت. لەلایەنی مانای خەویشدا واتە، ئەگەر لە بەرزایی كەوتیتە خوارەوە، مانای ئەوەیە كە لە گرفتێكدا تووشی كێشەی زیاتر دەبیت و بە تایبەت ئەو گرفتەی لەو كاتە هەتە، ئەگەر كەوتنەكە بۆ شوێنێكی قووڵ بوو، مانای ئەوەیە كە هەست بە ئارامی دەروونی ناكەیت و ژیانت رێگەی ناخۆشی گرتووە و لە كێشەدا دەژی.