جل و بەرگی بریقەدار

جل و بەرگی بریقەدار
راوێژكار و پسپۆڕی جوانكاری ئەڵمانی (ئانا بینگمیر) لە بارەی جلی بریقەدار دەڵێ: جاران جلی بریقەدار زیاتر لە بۆنە و یاد و ئاهەنگی شەوانە لەبەر دەكران، تا لە نێو تاریكی شەودا بە بریقەكانی سەرنجی هەمووان رابكێشێ، بەڵام لە ئێستادا دەكرێ بە رۆژ و لە كاتی دەوام و زانكۆش لەبەر بكرێن، بە مەرجێك زێدەڕۆیی تیایدا نەكرێت و چاوی بەرامبەر بێزار نەكات. هەر بۆیە ئانا بینگمیر، ئامۆژگاری خانمان دەكات بە تایبەت ئەوانەی كە حەز بە جلی بریقەدار دەكەن، با بەشێكی جلەكەیان بریقە بێت، واتە پارچەیەك یان بەشی خوارەوە وەك : كراس و بەدی و چاكێت، یان پانتۆڵ و تەنوورە، لە بارەی رەنگی جلی بە بریقەوەش ئەو پسپۆڕە دەڵێت: ئەو رەنگانەی شیاون بۆ جلی بریقەدار چەند رەنگێكی دیاری كراون وەك: رەش و سوور و سپی، چونكە جوانی جلی بریقەدار لە رەنگەكانی دیكەدا، نەشیاوە، ئەگەر لەگەڵ بریقەكەش چەند نەخشێك هەبن، جلەكە رازاوەتر دەكات.
Top