هەنگاوەكانی رێگرتن لە هەڵوەرینى قژ

هەنگاوەكانی رێگرتن لە  هەڵوەرینى قژ
قژ هەڵوەرین، ئەو حاڵەتە ناخۆش و بێزاركەرەیە كە مرۆڤی نیگەران كردووە، بەتایبەتی ئافرەتان و ئەوانەی رێژەی هەڵوەرینی پرچیان زۆرە، كاتێك كۆمەڵێك تەلە موویان دەكەوێتە ناو دەست و ئیدی بێزاریان دەكات، ئەگەرچی چەندین كەرەستە و بەرهەم هەن كار دەكات لە پێناو نەهێشتنی هەڵوەڕینی پرچ، بەڵام زۆرجار سوودیان نابێت، پسپۆڕێكی پرچ و پێستی سەر بە ناوی (ویلیام ێیتس)ە و دەڵێ: بۆ ئەو حاڵەتە چوار رێگە هەن بۆ رێگەگرتن لە هەڵوەرینی قژ، هەروەها رێگەیەكی سەرەكیش یارمەتیدەرە بۆ گەشەكردنی پرچ، رێگەكانی رێگەگرتن لە هەڵوەڕینی پرچ بریتین لە: بەكارهێنانی دەرمان و رێگەی تەندروستی، هەروەها بەكارهێنانی كەفاوی دژە هەڵوەرین (مینۆكسیدیل)، كە لە پرچ دەدرێت، هەروەها لە رێگەی لێزەر و لێدانی دەرزی بە ناوی (PRP)یش ئەو كارە دەكرێت.
هەندێك نەریتی رۆژانە هەن یارمەتیدەرن بۆ قژ هەڵنەوەرین، كە ئەوانەن: لە تەمەنی دووگیانیدا پرچ زیاتر هەڵدەوەرێ و لە كاتی نیگەرانی و دوودڵی و بێزاریشدا، هەورەها سیشواری زۆر گەرم و سەر شووشتن بە ئاوی گەرم كاریگەری خراپی بۆ سەر پرچ هەیە. تەنانەت شانەی دەنك وردیش كاریگەری خراپی بۆ هەڵوەرین و راكێشانی رەگی مووەكانی پرچ هەیە، هەروەها بەكارهێنانی جەلی و كرێمی جۆراوجۆر ئەگەر شەوانە بمێنێتەوە یان بۆ ماوەیەكی زۆر لەسەر قژ بمێنێتەوە كاریگەری نەرێنی دەبێت.
Top