كچان زیاتر گرنگی بە جانتای دەستیان دەدەن، لە بەرامبەردا ئافرەتان ئەوەندە ئالوودەی ئەو كەرەستەیە نابن، پێویستە ئافرەتانیش هەمان ئەو حەزەیان بۆ جانتا هەبێت، چونكە كەرەستەیەكی سەرەكییە و گۆڕانكاری بەسەر شێوە و دیمەندا دەهێنێت، هەر كچێك یان ئافرەتێك خاوەنی كۆمەڵە جانتایەكە، هەر یەكە بۆ كات و شوێنی خۆی هەڵدەگیرێت، وا چاكە جانتاكان تایبەتمەند بكرێن، بۆ نموونە جانتای چوونە دەرەوە و دەوام و زانكۆ و میوانی با هەر یەكە جۆرێك بێت، رەنگە یەكێك لە جانتاكانت بە دڵ بێت و هەمیشە هەڵی دەگریت، هەر بۆیە ماركەی (مینی سایبل - Mini Cybill)، مۆدێكی تازەی جانتای بەرهەم هێناوە لە ژێر ناوی (ئیگنەر – Aigner)، شێوازێكی ناسك و قەبارە ناوەندییە، هەروەها شوێنی هەڵگرتنەكەی گەورەیە و لە چەندین رەنگی جۆراجۆرە وەك: شینی ئاسمانی، پرتەقاڵی، زەرد، سپی و قاوەیی)، دەتوانی هەر رەنگێك بۆ شوێنێك هەڵبژێریت كە لەگەڵ رەنگی جلت یان ئێكسسوارت شیكی بكە.