جانتا سەیر و تازەكەی كچان و ئافرەتان

جانتا سەیر و تازەكەی كچان و ئافرەتان
جانتای كچان و ئافرەتان، مەگەر تەنیا خۆیان بزانن چی تێدایە و چ شتێك لە نێو جانتاكانیان هەڵدەگرن، چونكە نهێنی ئەو جانتایە كەس نابێ پێوەی بزانێ تەنیا خاوەنەكەی نەبێت، هەر بۆیە كۆمپانیاكانی دروست كردنی ئەو كەرەستەیە بیر لەوە دەكەنەوە كە سیستەمێكی سیكیووریتی و پاراستن بۆ ئەو جانتایە دابنێن كە جگە لە خاوەنەكەی كەسی دیكە نەتوانێت بیكاتەوە یان سەیری بكات، چونكە زۆربەی جار جانتای كچان و ئافرەتان دەكەوێتە دەست كەسانی دیكە یان لێیان ون دەبێت، هەر بۆیە لەلایەن ئەو خانمە كە ناوی (ئانیا هیندمارش)ە، لە بواری دیزاینی كەرەستەكانی ئافرەتان كار دەكات، بیرۆكەی بۆ دروست كردنی جانتای بە سیستەمی سیكیووریتی داناوە، ئەو جانتایە ناوی (ئۆرسێت – Orsett)ە و كردنەوەی بە كۆدێكە و لەلایەن خاوەنەكەی دادەنرێت، هەروەها بەرگەكەشیی لە شێوەی سكرینە و دەتوانی نووسینێك یان ناوی خاوەنەكەی لەسەر بنووسرێت، كاتێك ئەگەر كەسێك بیەوێ بیكاتەوە یان دەستكاری بكات، ئەلەرمێكی هەیە و زەنگێكی ئاگادار كردنەوە لێدەدات لەوەی كەسێكی دیكە جگە لە خاوەنەكەی خەریكی كردنەوەی جانتایەكەیە.
Top