هەواداران و ئارەزوومەندانی نەخش و رەنگە جۆراوجۆرەكانی نینۆك، زیاتر كچانن و رێژەیەكی كەمی ئافرەتانیش حەز بە رازاندنەوەی نینۆكەكانیان دەكەن، ئەوانەی رۆژانە لەگەڵ هاوڕیی كچەكانیان دەچنە زانكۆ و شوێنی دەوام و دەرچوون، هەمیشە حەز بە دەرخستنی نینۆكەكانیان دەكەن، تا بە نەخشێكی ئاڵۆز و رەنگێكی بە بریقە سەرنجی هەمووان رابكێشێ و تەماشایی قەشەنگی نینۆكەكانی بكەن. ئێستا باوی نەخشی نینۆكە، پێشتر زیاتر گرنگیان بە رەنگی نینۆك دەدا، كە چەندین رەنگی جۆراوجۆریان لە نینۆكەكانی پەنجە بەكاردەهێنا، بە تایبەت ئەو رەنگە زەق و بڵاوانەی كە جێی سەرنجن، مۆدی ئێستاش گرنگی بە نەخشی نینۆك دەدرێت، ئەوەشیان دوو شێوازی هەیە، یەكەمیان : نەخشی هەموو نینۆكەكانی پەنجە لە تاكە نەخشێك بێت، واتە هەر جۆرە هێلكاری و شێوەیەك بۆ هەر نینۆكێك، هەمان نەخش بۆ نینۆكەكانی دیكەش دەكرێت. شێوازی دووەمیش : ئەوەیە كە هەر نینۆكێك لە نەخشێك بێت، تا نەخشەكان جۆراوجۆر بن و هەر یەكە جوانی خۆی ببەخشێت، هەروەها مۆدێكی دیكەش لەم شێوازەدا هەیە، كە ئەویش تەنیا نەخشی پەنجەیەك جیاواز بێت لە پەنجەكانی دیكەدا، ئەو پەنجەیەش زیاتر پەنجەی ئەڵقەیە.