جینیڤەر لۆرینز : تەنیام و كەس منی خۆش ناوێت

جینیڤەر لۆرینز :  تەنیام و كەس منی خۆش ناوێت
رەنگە زۆربەمان وا بیر بكەینەوە كە كەسایەتییە ناودار و بەناوبانگەكانی جیهان، هەمیشە لە ژیانێكی خۆش و دەوروبەر ئاوەداندا دەژین، تەنانەت هەموو كەسێكیش ئامادەیە تا لە بواری هەست و ئەویندا لەگەڵیان بن و هاوسۆزییان بكەن، كەچی كچە ئەكتەرێكی هۆلیوود ئەو بیرۆكە و قسانە رەتدەكاتەوە و دەڵێ: من زۆر تەنیام و كەسیش نەبوو تا ئێستا منی بوێت و منیش لە دڵەوە خۆشم بوێت، ئەوە قسەكانی خانمە شۆخ و شەنگی ئەمریكی (جینیڤەر لۆرینز)ە، كە تەمەنی (26) ساڵە و سەرمایەكەی (52) ملیۆن دۆلارە، بەڵام هەمیشە هەست بە تەنیایی دەكات و زیاتر دەڵێ: سامان و سەروەتی دنیا ناگات بە هەست و خۆشەویستی كەسێك كە لە ناخەوە تۆی بوێت، دەشڵێ: ئەگەرچی زۆربەی گەنجان و پیاوان لە دوای منن، كە خۆم هەستیان پێدەكەم تەنیا بۆ سامان و پارە و موڵكەكان داوام دەكەن، تا ئێستاش هەستم بە خۆشەویستی و سۆزی هیچ كەسێك نەكردووە و كەسیش پێی نەگوتووم كە (خۆشمدەوێت) !
Top