رۆژ لە دوای رۆژ، بواری مۆدە و جوانكاری ئافرەتان لەلایەن دیزاینەران و داهێنەرانەوە لە تازەگەری و داهێنان بەردەوامە، هەر كارێكی تازەش دەبێتە جێی سەرنجی خانمان. بۆیە كردن و شێوەی نینۆكەكانی پەنجەش یەكێكە لەو نموونە زەقانەی كە بەردەوام كاری تازەی لەسەر دەكرێت، ئەوەتا سەیرترین مۆد و شێوازی نینۆكیان هێناوەتە كایەوە، ئەو مۆدە بە (نینۆكە ریشدار - Furry Nails›) ناسراوە، داهێنەرەكەی پسپۆڕێكی نیوزیلەندی-یە بە ناوی (جان ئارنۆلاند) و مۆدی نینۆكەكەی بە ریشاڵی نەرم و جوان رازاندووەتەوە، زیاتر لە پێشەوە و سەرەوەی نینۆكەكانەوە دەردەكەوێت، ئەم مۆدەشی لە درێژەی كارە سەیرەكانی رابردووی كە كۆمەڵێك شێوازی جوان و سەیرە بە نینۆك و دەستەوە، بە بڕوای خۆی دەڵێ : نینۆكی ریشدار جوانترە لە نینۆكی بۆیەدار.