هەریەكە لە دیزاینەران و پسپۆڕانی جلوبەرگ (ستیلا ماكارتنی و سۆنیا ریكێل)، دەڵێن: رەنگە تێبینی ئەوەتان كردبێت زۆربەی خانمە بەناوبانگەكانی جیهان وەك ئەستێرەكانی سینەما و یاریزانان، لەو كاتەی خەڵات دەكرێن یان بەشداری لە رێوڕەسم و بۆنەیەك دەكەن، هەمیشە بە جوانی دەردەكەون و تەنانەت وەك شازادەیەك دێنە بەرچاو، زۆربەشیان جل و كراسەكانیان زەردە. لێرەوە بزانە جلی زەرد شیاوترین جلە بۆ بۆنە و ئاهەنگ و یادەكان و هەمیشە ئەو رەنگەت لەبەرچاو بێت، چونكە سەرنجڕاكێشە و لە نێو هەموواندا دیارە. مەرج نییە جلەكەت زەردی تۆخ بێت، بەڵكو دەكرێ زەردی كاڵ و پرتەقاڵی و لیمۆیی یان زەردی زێڕی بێ. ئەو دوو دیزاینەرە لە بارەی شێوازەكانی رەنگی زەرد دەڵێن: ئەگەر ویستتان كراسی زەردی كورت و درێژ لەبەر بكەن، دەتوانن لەگەڵ جینزێك رێكی بكەن، یان دەتوانن جینزی زەردیش بۆ گەشت و سەیران بپۆشن، بۆدی و كراسی زەردیش بۆ كاتی دەوام و دەرچوون گونجاوە، ئەگەر رەنگی زەردیشت لەبەر كرد، هەوڵبدە پشتێن و ئێكسسوارەكانت لە رەنگی تۆخ بن، وەك : قاوەیی و رەش.