دیاردەیەكی نامۆ دەبێت، كاتێك بە چاوی خۆت ببینیت كە رووبارێكی رەنگ سوور یان خوێناوی لە ژێر زەوییەوە دەربچێت، بە تایبەت لەو كەش و حاڵەی كە ئێستا جیهان تێدایە، رەنگە دیاردەیەكی لەم جۆرە مانابەخش بێت بۆ رەوشی ئێستا، ئەو چەند وشانەی سەرەوە گوزارشت لەو رووبارە خوێناوییە دەكەن لە جەمسەری باشووری گۆی زەویدا بەدەركەوتووە، زۆربەی پسپۆران و زانایانی بەخۆوە سەرقاڵ كردووە، ئەو رووبارە سوورە لەلایەن توێژەر و زانایەكی گەڕۆكی ئوستڕاڵی بە ناوی (گریفیت تایلۆر)ە، تا ئێستاش لێكۆڵینەوە و پشكنینی بۆ دەكەن، هۆكاری سەرەكی ئەو رووبارە خوێناوییە نازانن، ئەو رووبارە لە نێو جەرگەی كێوێكی بەفرینی دەردەچێت و پاشان ئاوە رەنگ سوورەكەی لە دەریاچەی (بۆنی) دەكات، پسپۆران دەڵێن : رەنگە ئەو رووبارە لە ماوەی (2) ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دەركەوتووە، هەندێكیان دەڵێن كە رەنگی سووری ئەو رووبارە بەهۆی بوونی گیا و بەكتریای رەنگ سوورە لە نێو رووبارەكەدا، هەندێكی دیكەش دەڵێن، رەنگە ئەو ناوچەیە بە ماددەی كبریت دەوڵەمەند بێت، لە دوا پشكنینیدا دەركەوتووە، كە نزیكەی (17) گیانەوەری بچووكی هەناسەدەر لە نێو ئەو رووبارەدا هەن، ئەو گیاندارانەش لە جیاتی ئۆكسجین هەڵمژن، بەڵكو كبریت و ئاسن هەڵدەمژن و پاشان ئۆكسجینی ماوە لەگەڵ پاشماوەی ئەو گیاندارانە كارلێكتەر دەكات و بەمەش رەنگی ئاوەكە سوور دەبێت.