لۆمبارد)بە یەكێك لە جوانترین و خۆشترین گەرەكی جیهان دادەنرێت، ئەو گەڕەكە دەكەوێتە رۆژئاوای شاری سان فرانسیسكۆ لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكایە، ئەو گەڕەكە و شەقامە ناوی(لۆمبارد رۆد)ە، ئەو گەڕەكە بە مەبەستی بازرگانی كردن دروست كراوە، كە گەڕەكێكی جوان و رەنگاورەنگە لە شێوەدا، شەقامێك بە نێو ئەو گەڕەكەدا تێپەڕ دەبێت كە لە شێوەی زیك زاكە، لاری ئەو شەقامە لە سەرەوە بۆ خوارەوە بە رێژەی (27%) پلەیە، بەڵام جوانی شەقامەكە لە خوار و خێچیەكەیەتی، درێژی شەقامەكە دەگاتە (180) مەتر، ئەو گەڕەكە لەلایەن سەرمایەدارێكەوە كاری بۆ كراوە ناوی (كارل هێنری)یە، ئەوانەی بیانەوێ لەو گەڕەكە بژین دەبێ بەپێی سیستەمی بەشداری كردنی مانگانە بێت، كە نرخەكەی (125) دۆلارە، بۆ ئەوانەی بەسەر ئەو شەقامەدا تێپەڕ دەبن، یان سەردانی دەكەن، خێرایی لەو شەقامە لە (8) كیلۆمەتر زیاتر نابێت، مەبەست لەوەش تا بە هێواشی ئوتۆمبێل لێبخوڕیت و جوانی و قەشەنگی گەڕەكەكەت لەبەر چاو بێت.