نمایشكارە پیرەكە !

نمایشكارە پیرەكە !
زۆرن ئەوانەی بە تەمەن گەورە و بە دڵ و هەست بچووكن، یان ئەوانەی ژیانی منداڵی و گەنجێتیان سەخت و دژوار بووە، لە تەمەنێكی درەنگدا دەیانەوێ قەرەبووی بكەنەوە، تەنانەت راوبۆچوونێك هەیە كە تا ئەوانەی تەمەنیان گەورەیە، بیركردنەوەیان بۆ سەردەمی گەنجێتی دەگەڕێتەوە، حاڵەتی ئەو ئافرەتە بەتەمەنەش بەڵگەیەكە بۆ ئەو قسانەی سەرەوە. ئافرەتێك بە ناوی (نیكۆلا گریڤین) كە پێشتر نمایشكاری جلوبەرگ بووە، دوای ئەوەی دەكەوێتە ناو تەمەنەوە، ئیدی واز لە كاری نمایشكاری دەهێنێت، ئەو ئافرەتە ئێستا تەمەنی (56) ساڵە، بەم دواییە دەیەوێت بچێتە بەر هەویر و نمایشی جوانیش بكات، ئەوەتا چەندین وێنەی بە جلی جوانەوە بڵاوكردۆتەوە كە خۆی وەك نمایشكارێكی گەنج نیشان دەدات و نایەوێ واز لە كارەكەی بهێنێت، وەك خۆی دەڵێ: ئافرەت هەردەم جوانە، چ بچووك و چ گەورە بێت، چونكە ناخی ئافرەت پاك و ناسكە، هەر واش دەمێنێتەوە، ئەگەرچی جەستەمان پڕ دەبێ لە چرچ و لۆچ، بەڵام دڵمان هەر جوان و ساف و پاكە، ئێستاش هەست و ناخم گەنجە و هەر بەم چەشنەش دەمێنمەوە.
Top