ئاشنای شێوازەكانی سووراو و قەڵەمی لێو بە سووار و بۆیەی لێو، یەكێكن لەو ئامرازە سەرەكییەكانی كە جوانی لێوانت بە رەنگ و ستایلێكی قەشەنگەوە دەخەنە بەرچاوی هەمووان، هەندێ لە كچان و خانمان ماكیاژێكی رازاوە بۆ رووخساریان دەكەن، كەچی بەهۆی بەكارهێنانی كەرەستەكانی قەڵەمی سووراوی لێو، رەنگە شێوازی لێویان ئەوەندە بە جوانی دەرنەكەوێ، بەم چەشنەش ماكیاژەكەشیان شێواو و تێكدەچێ، جاران سووراوی لێو بچووك بوون، ئیدی بە جوانی نەدەكەوتنە نێو دەست و پەنجەكانی خانمان تا لێوانیان بە جوانی سوور و رەنگ بكەن، بەڵام ئێستا زۆربەی كۆمپانیاكانی دروستكردنی سووراو، كەرەستەی لێدانی رەنگی لێو لە شێوەی قەڵەمێكی گەورە بەرهەم دەهێنن، تا كچان و ئافرەتان بتوانن بە جوانی بیگرن و سووراوەكەیان پێی بكەن. لێرەوە ئاشنای باشترین ئەو سووراو و قەڵەمانەی لێو بن : قەڵەمی تویست - Sisley Phyto Lip Twist كە ئەو جۆرە قەڵەمەیە، پێویستی بە هێلكاری لێو نییە، ئەو كارەش خۆیی دەیكات لەو كاتەی كە سووراوەكە بەكاردەهێنیت، قەڵەمی ماك - MAC Patent Polish Lip Pencil ئەوەشیان هەم كاری رەنگ كردنی لێو و بە بریقە كردنی دەكات، قەڵەمی نارس - NARS Satin Lip Pencil ئەو جۆرەیە كە نەرم و نیانە، بۆ ئەو كەسانەیە كە لێویان وشكە و پێستی لێویان ناسكە، قەڵەمی ستیك - Bobbi Brown Art Stickچەندین رێگەی بەكارهێنانی هەیە لەوانە: كرێمی نەرمكردنەوە و پاككردنەوەی لەگەڵ خۆیەتی، بۆ ماوەیەكی زۆر لێو بە تەڕی دەهێڵێتەوە.