ئاشنای مۆد و شێوازەكانی جینز بە
April 13, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- قەمیسی جینز لە رەنگی ئاسمانی و لەگەڵ پانتۆڵی جینزی رەش یان شەكەری، لەگەڵ پێڵاوی پاژنە بەرز و جانتایەكی رەش زۆر پێكەوە گونجاون .
- مۆدێكی دیكەی جینز، چاكێتی دەنیم بە نەخشی (نیمچە شاراوە – Patchwork) لەگەڵ تەنوورەیەكی جینزی كورت و قەمیسی سپی، هەروەها پێڵاوی پێست و جانتای قوماش جینز.
- پانتۆڵێكی جینزی رەنگ سوور و كەمەر بڵند، لەگەڵ بلووزێكی پەمووی سپی و پێڵاوێكی سپۆرت، بۆ كاتی سەردان و گەشت بەكاردێت.
- پانتۆڵێكی جینزی دەنیم، واتە ئەوەی بە شێوازی بۆڕی ناسراوە، لەگەڵ قەمیسێكی هێڵكاری رەنگاوڕەنگ و پێڵاوێكی فەرمی و كەسایەتی بەرز لەپێی بكە.
- هەروەها دەتوانی تەنوورەیەكی شێواز یەكسان – عەدل و بلووفەری نیمچە كراوەی هێڵدار و سەندڵێكی ناسك پێكەوە هەڵبژێری، تا ناسكتر نیشانت بدات.
