رەنگی لێوت بەپێی رەنگی پێیستت هەڵبژێرە

رەنگی لێوت  بەپێی رەنگی پێیستت هەڵبژێرە
زۆربەی ئافرەتان بەهۆی ناشارەزایی لە رەنگی پێستی خۆیان، دەچن رەنگێكی هەڵە بۆ بۆیە و سووراوكردنی لێویان هەڵدەبژێرن، بەم هۆكارەش جوانی لێو و رووخساریان دەشێوێنن و نەشیاوی دەكەن.
پسپۆڕێكی جوانكاری بە ناوی (عەبیر ساد) دەڵێ: لێو، بەشێكی سەرەكییە لە جوانیت، بۆیە دەبێ هەڵبژاردنێكی دروستی بۆیە و سووراوی لێو بەپێی رەنگی پێستت دیاری بكەیت، ئەگینا جوانیت لە دەست دەدەیت.
بەم چەند رێگەیە شارەزای رەنگی پێستت و جۆری سووراوەكەت بە :
- پێستی سپی و كراوە: ئەوانەی رەنگی پێستیان كراوەیە و سپیە، پێویستە رەنگەكانی لێوی رەنگی گوڵ و بێجی ئاچوغ و نیۆد هەڵبژێرن، هەروەها رەنگە تۆخەكانیش وەك: سوور و پرتەقاڵی و بریقەش دەكرێت بەكاربهێنرێت.
- پێستی ئەسمەر: ئەوانەی رەنگیان ئەسمەرە و پێویستیان بە رەنگەكانی نیۆد و گوڵی تۆخ و سووری تۆخ بۆ لێویان دەبێ، هەروەها رەنگی نەرم و هێمنیش دەكرێت وەك: پەمەیی، بێجی تۆخ، بەڵام دەبێ رەنگی لێوت تێكەڵی رەنگی ماكیاژت نەبێت.
- پێستی گەنمی: ئەوانەی رەنگی پێستیان نێوان سپی و ئەسمەرە، كە بە گەنمی ناسراوە، پێویستە رەنگەكانی سووری نەرم و پەمەیی تۆخ و قاوەیی بۆ لێویان هەڵبژێرن، هەروەها دەشتوانن پرتەقاڵی و بێجیش لە لێویان بدەن.
Top