رەنگی زەرد و زێڕین بۆ ئەڵقەی پەنجە

رەنگی زەرد و زێڕین بۆ ئەڵقەی پەنجە
ئەڵقە لە دەست كردنی دەستگیرانداران و هاوسەران، گوزارشت لە خۆشەویستی و پەیوەست بوونی نێوان ئەو دوو كەسە دەكات كە ئەڵقەیان لە پەنجەی یەكتر كردووە و دەیكەن، ئەڵقەش ئەگەرچی كانزایەكی بازنەیی و بچووكە، بەڵام لە مانادا گەورە و شایەنە. ماوە ماوە مۆدێكی تازە لە شێوە و نەخشی ئەڵقەكانی پەنجەی دەست دەردەكەون و شێوازی پێشووی خۆیان ون دەكەن. لە مۆدە تازەكانی ئەڵقەدا، ئەوانەی بۆ وەرزی بەهار دەستنیشانكراون، زیاتر ئەڵقەی ورد و باریكن، تەنانەت ئەوانەی حەز بە ئەڵقەی گەورە و ئەستوور دەكەن، دەتوانن دانەیەكی بە نەخش هەڵبژێرن تا لە دەستیان بە گەورەیی دەربكەوێت. لە زستان و پاییزدا، زیاتر رەنگی رەساسی و ئەڵماسی بۆ ئەڵقە دیاری كرابوون، بەڵام لە بەهاردا گۆڕانكاری بەسەر رەنگی سەرەكی ئەڵقەدا كراوە، كە ئەمجارەیان رەنگی زێڕینیان بۆ هەڵبژاردووە، واتە ئەو رەنگە لە رەنگی زەردی تۆخ و رەنگی پرتەقاڵییە، جگە لەوەی ناسكە لە جوانیدا، هەروەها لە پەنجەش جوان دەردەكەوێت و رەنگەكەی تۆختر دەبێت لە رەنگی پێستی خانمان، بەم چەشنە زیاتر بەرچاو دەكەوێت و ئامانجی خۆی دەپێكێت.
Top