بە تەمەن گەورە و بە شێوە منداڵ

بە تەمەن گەورە و بە شێوە منداڵ
كەسانێك هەن بە تەمەن گەورەن و بە شێوە بچووكن، هەروەها هەیە بە تەمەن بچووكە و بەشێوە گەورەیە، نموونەش بۆ ئەو دیاردەیە، (رامان راكیڤار)، خۆی بە كورتە باڵا نازانێت، وەك مرۆڤێكی ئاسایی رەفتار دەكات، كەچی بە تەمەن گەورەیە و بە شێوە منداڵێكی بچووكە، لە ئێستادا خەون بەوە دەبینێت كە ببێتە ئەكتەرێكی كۆمیدی، هەر بۆیە جووڵە سەیرەكانی ئێستای هەردەم جێگەی پێكەنینی خەڵكە، چونكە لەگەڵ رەفتارە سەیرەكانی، كە وێنە جۆراوجۆر لەگەڵ ئەو كەرەستانە دەگرێت كە هاوشێوەی خۆیەتی، لەوانە : دەبەی بیبسی و قنینە غازی هیندستانی، یان دەچێ لەگەڵ درێژترین كەسە هاوڕێكانی خۆی وێنەی سەیر بڵاودەكاتەوە، درێژی ئەو گەنجە شێوە منداڵە دەگاتە (81) سەنتیمەتر، كە دەبوایە ئێستا (150) سەنتیمەتر كەمتر نەبێت، تەمەنی رامان راكیڤار (15) ساڵە و گەیشتۆتە قۆناغی هەرزەكاری، وەك خۆی دەڵێ : راستە من بچووكم و بەڵام بە خەون و عەقڵ گەورەم، با هەموو كەسانی دیكە بزانن كە كەسانی وەك من راستە بچووكن، بەڵام ئێمە وەك چۆن زێڕ بچووكە و بەم چەشنە بە نرخین و گەورەین، خەونی داهاتووشم ببم بە ناودارترین ئەكتەری بواری كۆمیدیا لە جیهان.
Top