ئەو بنچینانەی پرچت رازاوە و جوان دەكەن
March 28, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- دوای ئەوەی پرچت دەشۆیت، گەورەترین هەڵە ئەوەیە كە قژت بە تەڕی بمێنێتەوە، بۆیە راستەوخۆ بە خاولی، یان بە سیشواركردن وشكی بكەوە.
- پرچت ئامادە بكە، بەر لە هەر خۆ شووشتنێك، تەلەمووەكانی قژت بە شێوەیەكی سرووشتین، پێویستە بە دەست، یان بە شانەیەك خاویان بكەیتەوە، هەروەها هەندێك بەلسم لە پرچت بدەیت تا نەرم ببێتەوە.
- پێویستە جۆری قژت بناسی، هەروەها ئەو جۆرە شامپۆیە هەڵبژێرە كە لەگەڵ پرچت شیاوە، چونكە بەكارهێنانی شامپۆیەكی هەڵە، تەواوی جوانی پرچت دەشێوێنێت.
- كەرەستەكانی نەرمكردنەوەی پرچ، وەك بەلسەم و موكەیف و كرێم، كاریگەریی پۆزەتیڤیان بۆ سەر پرچ هەیە، ماوە ماوە بەكاریان بهێنە و تا پرچت زیاتر خاو و جوانتر دەربكەوێ.
- كاتێك پرچت سیشوار دەكەی، یان بە مجففە وشكی دەكەیتەوە، دەبێ بزانیت چ پلەیەكی گەرمی بۆ پرچت گونجاوە، ئەوەش دەبێ بەپێی تێبینی خۆت بێت كە لە چ پلەیەك زیان بە پرچت دەگەیەنێت و چ پلەیەكیش شیاوە.
- خۆت لە هەوای گەرم و بای وشك بپارێزە، هەوڵبدە بەردەوام رەفتەیەكی جوان، یان كلاوێكت لەلا بێت، بەتایبەت ئەو كاتەی دەچیتە دەرەوە بۆ گەشت و گوزار و سەیران، چونكە پرچ بە هەوای گەرم و وشك دەشێوێت.
- زۆر جار خانمان پڕژەی برپقەكردن بەكاردەهێنن، ئەوەش جوانییەكی ئەوەندە سرووشتی نابێت، بەڵكو چاكترە رۆنی وشك بەكاربهێنێت كە بڕێكی كەمی سیلیكۆنی تێدایە و زیانی بۆ پرچیش نابێت.
