داهاتووی ژیانی مرۆڤ ئامێر و رۆبۆتە!

داهاتووی ژیانی مرۆڤ ئامێر و رۆبۆتە!
زانایان و پسپۆڕانی تەكنەلۆژیا دەڵێن: داهاتووی ژیانی مرۆڤ پابەند دەبێ بە ئامێر و رۆبۆتەكان، كە كار و باری مرۆڤ ئاسان دەكەن، یارمەتیدەری سەرەكیی هەر تاكێك دەبن، بەڵام تا ئێستا ناتوانن ئەوەندە پابەند بن بەو ئامێرە، ترسی ئەوەیان هەیە كە رۆبۆت و ئامێرەكان نەتوانن كارەكان بەپێی پێویست ئەنجام بدەن. زۆر جار لە فیلمە كۆنەكانی كاراتی و كۆنگ فۆی چینی و ژاپۆنی ئەو دیمەنە دەبینین كە كەسێك عەرەبانەیەك رادەكێشێت و كەسێكی دیكەش لە دواوە سەركەوتووە، ئەوەش بە نەریتێكی كۆنی ئەو دوو وڵاتە دادەنرێت، هەر بۆیە لە ئێستاشدا نیازیان وایە ئەو كەلتوورەیان لە ناو نەبن، ئەگەرچی لە سەردەمی ئێستادا هیچ مرۆڤێك رەزامەند نییە عارەبانە رابكێشێت، بۆیە بیریان لە دانانی رۆبۆت كردۆتەوە تا ئەو كارە بكات، ئەو بیرۆكەیەش هی ئەندازیارێكی چینییە بە ناوی (هیو یۆلو)ی تەمەن (48) ساڵ كە هەوڵی داوە ئەو نەریتە كۆنەیان لەناو نەچێ، بۆیە ئەو جۆرە رۆبۆتەی دروست كردووە كە تەنیا كاری راكێشانی عەرەبانەكانی ئەو كەسانەیە حەز بە سووڕانەوە بە كورسی و عەرەبانە گەڕۆكەكان دەكەن، تا ئێستاش (30) نموونەی لەم جۆرە بە سەركەوتوویی دروست كردووە و خەڵكیش داوای دەكەن.
Top