داپیرە و دایك و كچی هاوشێوە!

داپیرە و دایك و كچی هاوشێوە!
پەندێكی كوردی هەیە دەڵێ: دایكە ببینە و دۆتە بخوازە، بە مانای ئەوەی كە كچان هەردەم دەچنەوە سەر شێوە و هەمان رەفتاری دایكیان، كەچی وادیارە ئەو كچ و دایكە حەز دەكەن بە داپیرەیان بچن، كە هەر یەكە لە داپیرە و دایكە و كچە، هەمان شێوە و جوانیان هەیە، داپیرە ناوی (گوین)ـە و تەمەنی (65) ساڵە، (گیمیا)ش (45) ساڵە و دایكی (لەیلا)ی (16) ساڵە، ئەو داپیرە و دایك و نەوەیە لە شاری لەندەنی بەریتانیا دەژین، چەندین ساڵە بەیەكەوە دەژین و هەمان جل و بەرگ و شێوەی خۆیان وەكو یەكتر لێدەكەن، زۆر كەس وادەزانن كە هەر یەكە لەوانە خوشكی یەكتر بن، بە یەكەوەش دەچنە دەرەوە و پیاسە و گەڕان، زۆر جاریش لێیان دەپرسن ئاخۆ ئەوانە خوشكن، یان دایك و كچی یەكترن؟
Top