جەنگی فیستیڤاڵی بەرازیل و ئیسپانیا

جەنگی فیستیڤاڵی بەرازیل و ئیسپانیا
خەڵكی بەرازیل و ئیسپانیا، بەوە ناسراون كە هەمیشە خۆیان لە خۆشی و شادی بێ بەری ناكەن، تەنانەت ئەگەر بەردیش ببارێت، ئاهەنگ و فیستیڤاڵەكانی خۆیان دەكەن، بە تایبەت ئەو فیستیڤاڵە ساڵانەی كە هەموو ساڵێك لە مانگی شوباتدا ئەنجامی دەدەن، فیستیڤاڵی (سامبا)، یەكێكە لە خۆشترین و سەیرترین ئاهەنگی گشتی، هەموو تاكێكی ئەو وڵاتە لە شاری ریۆدیجانێریۆی بەرازیلی، بە شێوەی سەیر و جۆراوجۆر خۆیان دەڕازێننەوە و یان جلكی تەنەكەر لەبەر دەكەن و بەبەردەم گەشتیاران و ئامادەبووان نمایشی جۆراوجۆر دەكەن، ئەوساڵیش جگە هەڕەشەی تیرۆرستی و ڤایرۆسی (زیكا) لەو وڵاتەدا، بەڵام بەرازیلییەكان كۆڵیان نەدا و نمایشەكەیان كرد، لە بەرامبەریشدا، فیستیڤاڵی (سانتا كرۆزدی تێرنیڤە) لە وڵاتی ئیسپانیا بەڕێوە چوو، وەك وەڵام داناوەیەك بۆ بەرازیلییەكان، ئەوانیش خۆیان بە جوانترین شێوە رازاندۆتەوە، لەو رۆژەدا، هەموو جۆرە خواردن و خواردنەوەیەك بە خۆڕایی دەبێ، بە تایبەت بۆ ئامادەكاران و جێبەجێكارانی فیستیڤاڵ، فیستیڤاڵی سامبا (4) رۆژە و ئیسپانییەكانیش لە بەرامبەردا، فیستیڤاڵی خۆیان كردۆتە (5) رۆژ تا لە پێشەنگی بەرازیلییەكانەوە بن.
Top