سەرەڕای ئەو پێشكەوتنە گەورەیەی تەكنەلۆژیا و ئامێر و كەرەستەكانی خوێندن و خوێندنەوە، كەچی ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا گرنگیی تەواو بە كتێب خوێندنەوە و كتێبخانە دەدرێت، تەنانەت وەك سەرچاوەیەكی مەعریفی و زانست و توێژینەوە هەمیشە بۆ سەرچاوە كۆنەكانی كتێب و بڵاوكراوەكانی سەر كاغەز دەیگەڕێننەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستە گەورەترین و كۆنترین ژووری كتێبخانە لە جیهاندا، دەكەوێتە زانكۆی (ترینیتی لە شاری دبڵن)ی ئیرلەندا، مێژووی ئەو ژوورە گەورە و كتێبخانەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (800)ی زایینی، كە لەلایەن پیاوێكی ئایینی كریستیانی شاری سەلتیك دروست كراوە. درێژی ئەو ژوورە دەگاتە (65) مەتر، پانییەكەشی نزیكەی (6) مەتر دەبێت، واتە رووبەری ئەو كتێبخانەیە دەگاتە (390) مەتر دووجا، پاشان لە ساڵانی نێوان (1712 و 1732) كراوەتە گەورەترین كتێبخانە، ئێستا نزیكەی (2000000) كتێبی كۆن و تازەی تێدایە، بە گەورەترین كتێبخانە و كۆنترین و درێژترین ژوور دادەنرێت.