جوانی گوزارشت لە شێوە و قەبارە و رەنگ و نشونمای رووخسار و لەش و لاری گیانداران و بوونەوەر دەكات، پێوانەی جوانی جیاوازە لە یەكێك بۆ یەكێكی دیكەی هاوشێوەی خۆی، جوانی چاوە شین و رەنگ دەریا و زەریای ئەو پشیلەیە، هەموو ئەو كەسانە سەرسام دەكات كە لە رەواڵەتدا یان لە وێنەدا دەیبینن، جگە لە جوانی چاوەكانی، هەروەها تووكە سپی و رووخسارە نەرم و نیانەكەی، دەبێتە جێی سەرنجی هەمووان، تا ئێستا نزیكەی (200) هەزار كەس داوای كڕینی ئەو پشیلە لە خاوەنەكەی دەكەن، ئەو پشیلە ناوی (كوبی)یە، خاوەنەكەی ناوی (جولیا هیرانز)ە دەڵێ: كاتێك كوبی لەگەڵ خۆم دەبەمە دەرەوە، خەڵكی بە سەرسامییەوە سەیری پشیلەكەم دەكەن و وێنەشی لەگەڵ دەگرن، تەنانەت لە هەموو شوێنێك خواردن و كەرەستە و كەل و پەلی بە خۆڕایی پێیدەبەخشن، تا ئێستا چەندین كەس نرخێكی خەیاڵییان پێداوم تا ئەو پشیلەیان پێی بفڕۆشم، بۆیە هەموو ئەوانە رەت دەكەمەوە، لاشتان سەیر نەبێت ئەو پشیلەم دۆزیوەتەوە كاتێك بێچوێكی بچووك بوو لە نێو كۆڵانێكی گەڕەكەكەم خۆی لە سەرما حەشاردابوو.