مینی جەنتا لوتكەی جوانیی ئێكسسوارەكانە

مینی جەنتا لوتكەی جوانیی ئێكسسوارەكانە
گۆڕانكاری لە مۆد و جلوبەرگدا، لە ماوەیەكی زۆر كورتدا دەردەكەوێت، ئەمەش بەهۆی زۆری دیزاینەر و ئامادەكارانی جل و بەرگە كە ماوە ماوە شێوازێكی تازە لە ئێكسسوار و جلەكاندا دەردەكەون، بەشی جوانكاری گۆڤاری (فرۆندین) ی ئەڵمانی، ئاماژەی بە مۆدی تازەترین جەنتای دەست كردووە، كە پێچەوانەی مۆدی پێشووە، ئەمجارەیان وەك ئاوڕدانەوەیەك لە مۆدە كلاسیكەكان، جەنتای بچووكیان كردۆتە ئامانج، ئەو جەنتایە بە جانتای بچووك (Mini Bag) ناسراوە، شێوەی ورد و كلاسیكە، وەك مۆدی سەرەكی بۆ وەرزی بەهار ناسراوە، لە چەندین رەنگی بەهاری جۆراوجۆر نەخشێراون، لەوانە: پەمەیی، وەنەوشەیی، زەرد، شین، سوور. هەر یەكە لەو رەنگە زەق و كراوانە بە رەنگی بەهاری دادەنرێن و دەكرێت ئەو جەنتا بچووكە لەگەڵ زۆربەی جلەكاندا بگونجێت كاتێك لە دەستت دەبێ، جوانی ئەو جەنتایە لەوەدایە كە پشتێنی قاییشەكەی دەكەوێتە سەر شان و لە ئاستی دەستدا دەبێت.
Top