ئەو هەڵانەی جوانی پێستت دەشێوێنن
March 7, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- ئەو كاتەی نیازت وایە گەرماوێك بكەیت، هەندێ جاریش پلەی ئاوی خۆشۆردنەكە زۆرە و بەمەش تەنیا بۆ جەستە باشە، واچاكە لەو كاتەدا دەم و چاوت بپارێزیت و بە هەمان ئاو پێستی رووخسارت نەشۆیت یان بەر كاریگەری ئەو ئاوە گەرمە نەكەوێت.
- لە شوێنی زۆر گەرم دامەنیشە و مەوەستە، ئەگەر هەستت كرد شوێنەكە داخراوە و پلەی گەرما لەوێ زۆرە، هەوڵبدە بۆ چەند خولەكێك شوێنەكەت بگۆڕیت.
- زۆربەی خانمان بەر لە نووستن دەم و چاویان ناشۆن، ئەمەش گەورەترین كاریگەری لەسەر پێستی رووخسار هەیە، پێویستە شەوانە بەر لە خەوتن، بە ئاوی شلەتێن دەم و چاو بشۆردرێت.
- ئاگاداری ئەو ئاوە بە كە بەر دەم و چاوت دەكەوێت، رەنگە ئاوەكە پیس بێت یان بۆ ماوەیەكی زۆر مابێتەوە، بۆیە سەرەتا هەوڵدە ئاوەكە لە نێو بەرداخێكدا بكە و سەیری بكە و بۆت دەردەكەوێت كە چۆنە.
- مەهێڵە بە هیچ شێوەیەك شامپۆ و بەلسەم و كەرەستەكانی پرچ بەر پێستی رووخسارت بكەوێت، لەو كاتەی پرچت دەشۆی، چاكترە سەرت نزم بكەیت یان پرچت بهێنیتە پێشەوە و تا شامپۆ و ئاوی پرچت بە رووخسارت نەكەوێت.
- كاتێك دەم و چاوت دەشۆیت، هەوڵدە بۆ ماوەی زیاتر لە (5) خولەك پێوەی خەریك بیت، نەوەك هەر تەنیا ئاوێكی پێیدا بكەیت و وازی لێبهێنیت، بەڵكو بە جوانی ئاو بە رووخسارت دا بكە.
