کچە ریپۆنزەڵێکی خاوەن درێژترین پرچە

کچە ریپۆنزەڵێکی خاوەن درێژترین پرچە
ریپۆنزەڵ نازناوی ئەوانە کە پرچیان لە پرچی کەسانی ئاسایی درێژترە و ئەوەی درێژی قژی لە مەترێک زیاتر بێت، بەو نازناوە دەناسرێت، ساڵانێکە پێشبڕکێیەک دەرکەوتووە لەسەر ئەوەی کێ خاوەن درێژترین پرچە، ماوە ماوەش خانمێک یان کچێک درێژی پرچی خۆی رادەگەیەنێت و ناوی دەچێتە ئەو پێشبڕکێیەوە، دواترینیان ئەو کچە رووسیە بەژن و باڵا درێژ و پرچ درێژەیە، نزیکەی (١٣) ساڵە پرچی نەبڕیوە و رێگەی داوە تا درێژ بێت، تەمەنی (٢٦) ساڵە و پرچی تا خوار ئەژنۆی دەبێ. ئەو کچە ناوی (داشیک گیبانۆڤا)یە کاری نمایشی جل و بەرگە، ئەگەرچی داوای لێکراوە کە پرچی ببڕێت چونکە لە بواری نمایشدا ئەگەر کچێک پرچی درێژ بێت، خەڵک و ئامادەبووان زیاتر تەماشای پرچی دەکەن نەوەک جلەکانی، کەچی ئەو داشیک رازی نەبووە و دەیەوێ ببێتە خاوەن درێژترین پرچ، وەک خۆی دەڵێ : رۆژانە شامپۆیەکی تەواو لە پرچم دەدەم، چونکە مەبەستمە بە جوانی و پاکی رایبگڕم تا ئەو کاتەی نازناوی خاوەن درێژترین پرچم پێدەبەخشرێت، ئێستا درێژی پرچم دەگاتە (١٢١) سەنتیمەتر و بە ھیوای زیاترم.
Top