شاكارێكی سەرنجڕاكێشی وێنەكێشی ئەمریكی (فریدریك شایلید هەسام)ە، لە ساڵی (1859) لە شاری بۆستنی سەر بە ماساشیستۆشی ئەمریكی لە دایك بووە، هەر لە سەرەتای تەمەنی منداڵییەوە دەستی بە وێنەكێشان كردووە، دواتر خوێندنی ئەكادیمی (جۆلیان) ی هونەری تەواو كردووە، دواتر زانكۆی لە پاریس تەواو كردووە، ئەو وێنەیەی لە ساڵی (1893) كێشاویەتی بە ناوی سوناتای كردووە، بە یەكێك لە تابلۆ پۆرترێتە سەیرەكان دادەنرێت، كە وێنەكێش لە روانگەی پشتی كاراكتەرەكەوە وێنەكەی كێشاوە، ئێستا ئەو وێنەیە لە موزەخانەی نیلسۆن ئەتكنیس نمایش كراوە، شایلید لە ساڵی (1935) كۆچی دوایی كردووە.