بۆ زانیاریت پێوانەی پلەكانی گەرما

بۆ زانیاریت  پێوانەی پلەكانی گەرما
پلەكانی گەرمی، ئاماژە بۆ ئەوە هێمایە دەكەن كە هەر جەستەیەك یان كەرەستەیەك یان كەش و هەوا چەند پلەی گەرمی لە خۆ گرتووە و هەڵگرتووە، هەروەها ئاماژە بۆ جوولەی خوودی دەكات، دەكرێ ئەوەش لە شیكارێكی بیركاری بدۆزرێتەوە، لە نێوان جووڵەی پێكهاتە و ناوكەكانی هەر ماددە و كەرەستەیەك، چەندین پێوانەی پلەكانی گەرما هەن، لەوانە: كاڵڤن و فەرەنهایت و سیلیزیۆس، با لێرەوە ئاشنای ئەو پێوانانەی پلەكانی گەرما بین:
- (كاڵڤن)، یەكەكی سەرەكی و لەلایەن رێكخراوی جیهانی (SI) كاری پێدەكرێت، هێمایەكەی (K)یە، بۆیە بەو ناوە نراوە، چونكە لەلایەن زانایەكی بەریتانی ناوی (لۆرد كاڵڤن) لە ساڵی (1848) دۆزراوەتەوە، ئەو پێوانەیە زیاتر بۆ كاری زانستی و چاودێری نێو یەكە و پێكهاتەكانی ماددە، واتە لە پێوانەی كاڵڤندا هاتووە ئەگەر پلە سفریش بێت، لەو پلەیەدا جووڵەی یەكەكان وەستا و جێگیرە، واتە بەرامبەرە بە (273) پلەی سەدی.
- (فەهرەنهایت)، پێوانەیەكی دیكەی پلەكانی گەرمیە، بە پیتی (F) هێما دەكرێت، لەلایەن زانای فیزیاوی ئەڵمانی (دانیێل گابریێل فەهرەنهایت) لە ساڵی (1724) دۆزراوەتەوە.
- (سیلیزیۆس، پلەی سەدی)، پێوانەیەكی دیكەی پلەكانی گەرمایە، بە هێمای (C)، دەناسرێت، ئەو یەكەیە لەلایەن زانایەكی سویدی بە ناوی (ئەندری سیلیزیۆس) لە ساڵی (1747) دۆزراوەتەوە، بەپێی ئەو یەكەیە، پلەی كوڵانی ئاو دەگاتە (100) پلەی سەدی و بەستنی ئاویش بە پلەی سفری سەدی هەژمار دەكرێت، لە پێوانەی فەهرەنهایتیشدا، پلەی كوڵانی ئاو دەگاتە 212 فەهرەنهایت و پلەی بەستنی ئاویش (32) فەهرەنهایتە.
Top