سوود و جوانی رەف لە دیكۆری ماڵ

سوود و جوانی رەف لە دیكۆری ماڵ
لە هەر بەشێكی ماڵەكەتدا، پێویستت بە چەندین هەنگاو و كەرەستە هەیە تا دیكۆرەكەت زیاتر نایاب بێت و هەروەها شوێن و پێگەیەك بێت بۆ هەڵگرتن و دانانی كەرەستەكانت لەو جێگایەنەدا، لە سەرووی هەموویانە، هەبوونی رەف و دەلاقە لە دیوار و شوێنە چۆڵەكانی ماڵەكەتدا، رەف لە دیوارەوە دێتە دەرەوە، وەك پارچە تەختە و دیكۆری ئاسنینە، دەلاقەش كە جاران باو بوو، بەشێكی دیوارە و چۆتە ژوورەوە، واتە لە پێكهاتەی دیوارەكەدایە، یاخود دەتوانی دەلاقە بە سندووقێكی بچووك و گەورە لەسەر و لە ژێر كەرەستەكانی وەك كاوەنتر و مێزدا دابنێت، لە دیكۆرە تازەكانی ماڵدا، زیاتر گرنگی بە رەف دەدرێت و دەلاقە فەرامۆش كراوە، رەف لەو شوێنانە دروست دەكرێن یان دادەنرێن، كە بەشێكی چۆلەوانی پێوە دیارە، هەروەها دەتوانی بەشێكی دیواری ماڵەكەت بكەیتە دیكۆرێكی نایاب لە رەف و دانانی كەرەستە و مەركان و ئێكسسواری رازانەوە لەسەریدا، شوێنی دانانی رەف دەكرێ لە ژوورەكانی چێشت و نووستن، تەنانەت دەكرێ لە ژووری میوان و دانیشتنیش هەبێت، كە گوڵ و گوڵدانی لەسەردا دابنرێت، شێوەی رەفەكانیش بەندە بەو شوێنەی كە لەسەری دانراوە، لە گەورەیی و بچووكی و وردی و درێژیدا، ئەوەش بە پێی خواست و ویستی خۆتەوە دەستنیشان دەكرێت.
Top