گرنگی دان بە خوێندن و خوێندنەوە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، بۆتە نەریت و ئەرك، رۆژانە ئەوانەی دەرۆنە سەر كار و دەردەچن، كتێبێك لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن، یان دەچنە كتێبخانەكان و لەوێ كتێب دەخوێننەوە، بەڵام دەركەوتنی تەكنەلۆژیای پێشكەوتووی مۆبایل ئەو كارەی كز كردووە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەیان لە مۆبایلدا كتێب دەخوێننەوە، بەڵام لە هەندێ ئەو ناوچانەی كتێبخانەیان نییە، ئاخۆ ئەوان چۆن كتێبیان پێدەگات، جاران كتێبخانەی گەڕۆك و گەشتیاری هەبوو، لە زۆربەی ئەو شوێنانەی كتێبیان پێناگات، ئەو چارەسەریان دۆزیوەتەوە، تەنانەت ئەو شوێنانەی كە ئوتۆمبێلیشیان پێناگات، لە بری ئەوە ئاژەڵ بەكاردەهێنن بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی كتێب، لە زۆربەی وڵاتی جیهان بە (بیبلۆبۆراو) ناسراوە، واتە كتێبخانەی گەشتیاری، كەسێكە و كۆمەڵێك كتێبی لەسەر پشتی ئاژەڵێك داناوە و بە نێو كوچە و كۆڵانەكانی ئەو شوێنەی مەبەستیەتی كتێبی لێ بفرۆشێت، خەڵكیش بەدەم ئەو كتێبخانەوە دەچن و چییان بەوێت داوای دەكەن. یەكێك لەوانەی ئەو كارە دەكات ناوی (لویس سۆرانۆ)یە، وەك خۆی دەڵێ : تا ئێستاش لە ناوچە شاخاوی و گوندنیشنەكان، گرنگی تەواو بە كتێب و كتێب خوێندنەوە دەدرێت، خەڵكیش داوای كتێبمان لێی دەكەن و ئێمەش بەو ماندووبوونەوە بۆیان دەهێنین.